![]() |
![]() |
|
| منم ژه‌نه‌راڵی پاییز , ژنه‌راڵم...ژه‌نه‌ڕاڵی هه‌زاره‌ها داری رووت‌و ملیاره‌ها گه‌ڵای وه‌ریو |
|
تۆ هه‌ر بۆ خۆت شووشه عه‌ترێكی زراف و باریكه‌له‌ی سه‌ر نه‌كراوه‌ی ئۆهـ گوڵاوم! سه‌رت بێنه بابه دوو په‌نجه‌ی ئه‌م عه‌شقه شپرزه‌یه كڵاوی باخچه باده‌م و بتكه‌مه‌وه هه‌ر به جاریك له چاومه‌وه بتقڵپێنمه ناو ناخمه‌وه.. ئۆهـ گوڵاوم! دوو دڵ مه‌به تۆ له لای من شووشه‌یه‌كی خاڵیی نابی. من گوڵاوچی ئه‌م زه‌مانه‌م، له‌ئیسته‌وه هه‌مو جارێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی تازه‌تر رۆحی شیعر و خۆشه‌ویستیت به‌یه‌كه‌وه ئه‌گرمه‌وه. له ئیسته‌یشدا..دوای رۆیشتنت، له‌جێ‌ژوان، من بۆنت گرد ئه‌كه‌مه‌وه. ته‌ڵی بۆنت یه‌كه یه‌كه ئه‌خه‌مه ناو جانتای ڕه‌شی بن ده‌ستمه‌وه. بۆنت ئه‌به‌مه‌وه ماڵێ. له ژووره‌كه‌م‌دا دای‌ئه‌نێم. هه‌تا شه‌وێ. شه‌و جانتای بۆن ئه‌كه‌مه‌وه. هێواش ده‌ست ئه‌به‌م بۆ بۆنت تا نه‌ژاكێ. مشتێ له بۆنت ئه‌ڕوێنم، له ناو بۆنتا له‌ش و لارت ئه‌بینمه‌وه. من ده‌س به بۆنتا ئه‌هێنم. من بۆنت دائه‌گیرسێنم. من بۆنت ئه‌ده‌م به خۆم‌دا و من وێنه‌ی بۆنت ئه‌كێشم و قوم قوم بۆنت ئه‌خۆمه‌وه.. بۆنت كاسێتی شه‌وانمه و گوێی لێ ئه‌گرم! ئۆهـ! گوڵاوم! ئه‌و رۆژه‌ی تۆ سه‌فه‌ر ئه‌كه‌یت.. بۆنی شیعری نالی ئه‌گری. ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌گه‌ڕێیته‌وه.. من بۆنی نه‌ورۆزم لێدێ. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه تۆ په‌ست ئه‌بی.. من بۆنی گه‌رمیان ئه‌گرم. ئه‌و رۆژه‌ی ئه‌تریقێیته‌وه.. بۆنی جریوه‌ت لێوه‌دێ. هه‌ندێ جاریش كه ئه‌دوێیت و من تێت‌ناگه‌م كه ئه‌تبینم بێ‌له‌نجه‌یت و ڕۆحت سیسه و هه‌ر تاڵه‌مووی ئاڵۆزكاوی. من ئه‌و ڕۆژه بۆنی شیعری بێ‌ناوك و بێ‌ئاهه‌نگ و بۆنی وشه‌ی مردوو ئه‌گرم.
شێركۆ بێكه‌س |
|
+نووسراوه له
2006/12/2 له‌لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵ |
|
|
ماڵه‌وه ئیمهیل ئه‌رشیڤ |
| لۆگۆ |
له ده‌شتی پان و به‌ر ینا
ماتڵ مه‌به بۆ ئێگجار به‌رزاییش مه‌ڕۆ له ته پۆڵكهیهكا جیهان جوانتر دیاره. |
| نووسراوه پێشوه‌كان |
|
غذای ژنرال ژه‌نه‌راڵی پاییز نامه‌کانی غوربه‌ت (نامه‌ی دووهه‌م) نامه‌کانی غوربه‌ت (نامه‌ی سێیه‌م) پیر بوون زمان ئازادییه تفه‌نگ... یه‌خسیری چاره‌نووس چریكه ئۆهـ گوڵاوم! |
| دۆستان |
|
كهلهنجار قه‌ڵا په‌یڤ بوون و ژیـن فریاد ناگفته ها E R W A ده‌نگ گووتار مریوان کاک دوکتور نیشتمان البرت |
| پێوه‌ندی ڕۆژانه |
|
نووسه‌ری كورد کتێبخانه‌ی کوردی ئه‌رشیڤی پێوه‌ندی ڕۆژانه |
| ئه‌رشیڤ |
|
11/22/2006 - 12/21/2006 7/23/2006 - 8/22/2006 6/22/2006 - 7/22/2006 4/21/2006 - 5/21/2006 12/22/2005 - 1/20/2006 11/22/2005 - 12/21/2005 |